"وەکوو منداڵی ساوا وایە"

جوتیارانی پێنجوێن لە جەژنیشدا نەیانتوانی مەزراکانیان جێبهێڵن

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

بەشێک لە جوتیارانی پێنجوێن بەبۆنەی کشتوکاڵ و مەزراکانیان لە جەژنیش بوون و وەک خۆیان دەڵێن، زەراعەت وەک منداڵی ساوا وایە، دەبێ دایم دەستت پێوەی بێ.

رێژوان فەتاح جوتیارێکی دەشتی پێنجوێنە و ئەمڕۆ سەرقاڵی گڵ هەڵدانەوەی تەماتە بوو، ئەو بە 964ـی وت، “لە کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هاتووینەتە سەر کێڵگەکانمان و سەرقاڵی کارکردنین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، زەوی و زەرعات وەک منداڵی ساوا وایە و دەبێت دایم دەستت پێوەی بێ، ئەگەرنا بەرهەمی نابێت و زەرە دەکەیت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

جوتیارانی پێنجوێن واز لە زەوییەکانیان ناهێنن و سەرقاڵ...

جوتیارانی پێنجوێن واز لە زەوییەکانیان ناهێنن و سەرقاڵی کشتوکاڵی خۆیانن