"هەشت جوانەگامان سەربڕیوە"

لە سلێمانیش بە رێوشوێنی توندەوە قوربانیکردن دەستیپێکرد

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان، لە سلێمانیش قوربانیکردن دەستیپێکرد و هاوڵاتییەکیش دەڵێت، تا ئێستا هەشت جوانەگەیان سەربڕیوە.

حاجی رزگار خاوەنی چێشتخانەیەک لە سلێمانی بە 964ـی وت، “رەزامەندی قایمقامیەتمان بۆ سەربڕین وەرگرتووە و تا کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ هەشت جوانەگامان سەربڕیوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکێکی زۆر بۆ قوربانیکردن دەچێتە لایان چونکە بەقسەی خۆی نرخی سەربڕینەکانیان بەراورد بە مەیدانی ئاژەڵان و شوێنەکانی دیکە هەرزانترە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، ئەمساڵ قوربانیکردن و سەربڕین لەناو ماڵەکان لە هەموو ناوچەکانی کوردستان، قەدەغە کراوە و تەنیا دەبێت لە کوشتارگە و ئەو شوێنانەی رێپێدراون، ئەنجام بدرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کۆشتارگەکان کرانەوە و قوربانیکردن دەستیپێکرد

کۆشتارگەکان کرانەوە و قوربانیکردن دەستیپێکرد