پێنج کەس بوون

پۆلیسی سلێمانی: شەوی رابردوو باندێکی لەشفرۆشمان دەستگیرکرد


ئەحمەد مستەفا

پۆلیس سلێمانی دەڵێ، شەوی رابردوو باندێکی لەشفرۆشیان دەستگیرکردووە کە پێنج کەس بوون.

ئەوەش لەسەر بنەمای زانیاری و لەچالاکییەکی هاوبەشی ئاسایشی سلێمانی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.

دادوەری لێکۆڵینەوە ئاگادار بووە و فەرمانی کردووە، بۆیە شەوی رابردوو 4.6.2025، پێنج کەس ( کە چوار کەسیان، لەڕەگەزی مێ بەنەتەوە عەرەب و یەک کەس لەڕەگەزی نێر بە نەتەوە کورد) لەسەر بنەمای ماددەی 4 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە 8ی ساڵی 1988 دەستگیرکراون.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، پاش ئەوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەدا ئەنجامدراوە، دانپێدانانی تۆمەتباران جێگیرکراوە و سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون.

ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی:

مادەی چوارەمی یاساکە دەڵێت، هەر کەسێک کاری لەشفرۆشی بکات بە 7 ساڵ زیندانیکردن و بە پێبژاردنێک لە سێ ملیۆن دینار کەمتر و پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت.