نرخی نەوت روو لە دابەزینە
هاتە 44 دۆلار
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
964+
توانا نەقی
لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیارێکى ئۆپیک پڵەس ئاهێکى بەبەر نەوت دا کردەوە و نرخەکەى بەرز کردەوە، بەڵام ئەوە دوو رۆژە بەرەو دابەزین دێتەوە و بۆ ئەمڕۆش هاتووەتە 64 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.6.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 68 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 0.18% دابەزیوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 62 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.30% دابەزیوە.
لە کۆبوونەوەى رۆژى شەممەى ئۆپێک پڵەس (رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت و هاوپەیمانەکانیان)، بڕیاردرا خستنەڕووى نەوت هاوشێوەى دوو مانگى رابردوو بێت کە 411 هەزار بەرمیلى رۆژانەیە، ئەمەش ئاهێکى بەبەر نرخى نەوتدا کردەوە.
هێشتا ئەو نرخەى لەسەر نەوتە بە خواستى عێراق نییە، چونکە عێراق بۆ ئەوەى ئابورییەکى پێویستى هەبێت وا پێویست دەکات نرخى بەرمیلێک نەوت لەسەرووى 75 دۆلارەوە بێت، چونکە سەرچاوەى سەرەکى داهاتى عێراق، نەوتە.