چەندین دار و درەختى سروشتيشى تێیدایە 

نزیکەی 20 دۆنم زەوی پوش و پاوان لە سنوری مێرگەپان سووتان

محەمەد فاتیح

دواى دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری مێرگەپان و گوندی تیمار لە پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ ‌مەفرەزەکانى پۆلیسیى دارستان و ژینگە گەیشتنە شوێنی هەردوو رووداوەكە و ئاگرەکانيان کوژاندنەوە و کۆنترۆڵيان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.6.2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە رووداوى ئاگرەكەی یەكەم لە سنوری مێرگەپان بووه و بۆتە هۆی سوتانی نزیکەی (15 بۆ 20) دۆنم زەوی پوش و پاوان و چەندین دار و درەختى سروشتى و هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش نەزانراوە و بەدواداچوون بەردەوامە”.

وتيشى، “رووداوى ئاگركەوتنەوەكەی تر لە سنوری گوندی (تیمار) بووه و لەبەر ئەوەی ئاگرەکە لە بن تاوەرێکی کارەبا کەوتبۆوە گومان دەکرێت هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووبێت و زیانی ئاگرکە بەنزیکەی یەك دۆنم پوش و پاوەن مەزندە دەکرێت”.