هەولێر
ئاگرێک لە باڵەخانەیەكی شەقامی 100 مەتری كەوتووەتەوە
ئەحمەد شەمزین
ئاگرێک لە باڵەخانەیەكی تەواونەكراو لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر كەوتووەتەوە، لە نزیك باڵەخانەكانی ئیمپایەر.
بە قسەی شایەتحاڵێك بۆ 964، ئاگرەكە لە ژێرزەمینی باڵەخانەكە كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەرەو ئەوێ بەڕێوەن.
ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا 10:00
پەیامنێری 964 لە شوێنی ئاگرەكە رایگەیاند، لە باڵەخانەیەك كە هێشتا ئیشی تێدا دەكرێت، داری تێدا بووە و لە دروستكردنی باڵەخانەكە بەكاردێت، سووتاوە، بەڵام ئاگرەكە لە لایەن چوار تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە كۆنتڕۆڵ كرا.
وتیشی، زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی ماددی هەیە.
نوێكرایەوە 11:12
بەرگریی شارستانیی هەولێر چی دەڵێت؟
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە شوێنی كەوتنەوەی ئاگرەكە بە 964ی راگەیاند، ئاگرەكە لە لایەن شەش تیمەوە كۆنتڕۆڵ كرا و زیانی گیانیی نەبوو، ئەوەی سووتا داری نەجاڕی بوو، كە بۆ كاری بنیادنانی باڵەخانەكە كاری پێدەكرا.
وتیشی، بە ماوەی 15 خولەك توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا