لە سنووری سلێمانی

کڕیار و فرۆشێارێکی ماددەی هۆشبەر بە دوو کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیرکران

964+

توانا نەقی

لە سنووری سلێمانی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە جگە لەوەی دوو کەس دەستگیر کراون دەستیش گیراوە بەسەر دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، کڕیار و فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە.

دەشڵێت، چالاکیەکە لە رۆژی 3.6.2025 ئەنجامدراوە و جگە لە ماددە هۆشبەرەکە دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت و دوو ئۆتۆمبێل کە بەکارهاتبوون بۆ گواستنەوەی ماددەکە.

ئێستا بازرگانان بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

لە سلێمانی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

لە سلێمانی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا