باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئەزموونی لە عێراق زۆرە
كونسوڵی هەولێری ئەمریكا لە بەغدا دەستبەکار دەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند، كونسوڵی پێشووتری ئەمریكا لە هەولێر ستیڤن ئەیچ فەیگن، بە شێوەیەكی كاتی وەك کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە بەغدا دەستبەكار دەبێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە پەڕەی فەرمیی خۆیان لە فەیسبوك بڵاویانكردەوە، باڵیۆز ستیڤن ئەیچ فەیگن دەبێتە باڵیۆزی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەكەیان بە شێوەیەكی كاتی، كە ئەزموونی زۆری لە عێراق هەیە و پێشتر لە 2018 تا 2020 كونسوڵی گشتیی ئەمریكا بووە لە هەولێر، هەروەها دواتر لە 2020 تا 2021 جێگری سەرۆكی نێردەی ئەمریكا بووە لە بەغدا.
ستیڤن ئەیچ فەیگن كێیە؟
ئەو پیاوە لە 2022ـەوە باڵیۆزی ئەمریكایە لە یەمەن و بە شێوەیەكی كاتییش لە بەغدا دەستبەكار دەبێت، كە هەردوو پۆستەكەی بەیەكەوە بەڕێوەدەبات.
ئەندامێكی پیشەیی تیمی دیپلۆماسیی باڵایە و لە 1997ـەوە لەو بوارە كاردەكات و پێشتر پلەی جیاجیای لە ئاستی وەزیر و راوێژكار هەبووە.
هەروەها لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست چەندین پۆستی هەبووە.
فەیگن لەدایكبووی نیویۆركە و دەرچووی كۆلیژی ویلیامز و زانكۆی میشیگەنە و لە نیوجێرزی گەورە بووە و لە واشنتن نیشتەجێیە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا
باڵیۆزخانەی بەغدا و كونسوڵگەریی هەولێر
"هیچ ئەمریكییەک بۆی نییە سەردانی عێراق بكات"
"پابەندین بە بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانمان"
کارکردنی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەولێر گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە
پێى وتن"نیگەرانین"
عێراق لە بەکارهێنانى ئاسمانەکەى نیگەرانە؛ سودانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبووەوە
نرخى نەوتى بەرز کردەوە
گرژییەکانى ئێران و ئەمریکا لەبەرژەوەندى عێراقە
تەنیا سەرۆک هاتووەتەوە لە حەج