ناحیه: هه‌ڵمه‌تى دیكه‌شیان بۆ ده‌كه‌ین
30 ماتۆڕسكیلی بێزاركه‌ر له سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ى له سنووره‌كه‌یاندا هه‌ن زۆربه‌یان بێزاركه‌ر بوون و 30 دانه‌یان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، ئه‌وه‌ى ماوه له داهاتوو هه‌ڵمه‌تى دیكه‌یان بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هاوڵاتیان بێزار نه‌كه‌ن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌سه‌ر داواكارى زۆرێك له دانیشتوانى ئه‌م ناحیه‌یه بووه كه كه ده‌نگ ماتۆڕه‌كان بێزارى كردوون و داوایان كردبوو چاره‌سه‌رێكیان بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى ئاسایش له قۆناغى یه‌كه‌مدا به‌شێكی ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه.
نه‌هرۆ عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و 30 ماتۆڕسكیله‌ى ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوون راده‌ستى هاتوچۆى راپه‌ڕینیان كردووه بۆئه‌وه‌ى رێكارى خۆیان له‌به‌رامبه‌ریاندا بگرنه به‌ر.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى ده‌ستبه‌سرداگیراون له‌لایه‌ن ماتۆڕسواره‌كانه‌وه به نادروستى به‌كارده‌هێندران بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان بۆ كردن”.
ئه‌و رێكارانه‌ى له هاتوچۆى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ماتۆڕسوارانه ده‌گیرێته‌به‌ر بریتین له‌وه‌ى كه دڵنیاببنه‌وه كه كامه‌یان ئه‌وله‌ویاتى نییه، یاخود مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدراوه، ئینجا دوابڕیاری خۆیانى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، له‌داهاتوودا هه‌ڵه‌مه‌تى دیكه‌ش بۆ ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه هێشتا له ناحیه‌كه‌یان ماون و بوونه‌ته هۆى بێزاركردنى هاوڵاتیان.