
یارییەکی پێشووی نێوان هەردوو یانە فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م و دووه‌می پرێمه‌رلیگ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له یارییه‌كی به‌هێز و دواخراوی خولی نایابی ئینگلته‌را، ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یانه‌ی ئارسیناڵ و مانچێسته‌ر سیتی یاریی ده‌كه‌ن.
یارییه‌كه كاتژمێر 22:30 ده‌ستپێده‌كات، كه دواخراوی گه‌ڕی 12یه و ده‌بوو له 19.10.2022 بێته ئه‌نجامدان.
به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه له كاتێكدایه، ئارسیناڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه به 51 خاڵ و مانچێسته‌ر سیتی به 48 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه، به‌ڵام ئارسیناڵ یارییه‌كی كه‌متر له سیتی كردووه.
هه‌ردوو یانه به‌م دواییه له جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را یارییان كرد و مان سیتی به 1-0 گۆڵ براوه بوو.
ئارسیناڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه به‌هێز ده‌ركه‌وتووه و پله‌ی یه‌كه‌می له پرێمه‌رلیگ گرتووه، به‌ڵام له دوو یاریی رابردوو بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئێڤێرتۆن دۆڕاوه و له‌گه‌ڵ برینتفۆردیش یه‌كسان بوو.