زیاتر لە چوار تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە کفری لەناوبرا - وێنە؛ قایمقامیەتی کفری
لە دوو مانگدا دەستیان بەسەرداگیراوە
زیاتر لە چوار تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە کفری لەناوبرا
964+
شۆڕش قادری
زیاتر لە چوار تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە کفری لەناوبرا کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیراوە.
ساهیر عەلی قایمقامی کفری بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 2.6.2025 بڕی زیاتر لە چۆن خۆراک و شمەکی ماوەبەسەرچوو لە قەزاکەمان لەناوبران”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کاڵا و خۆراکانە کە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانیانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.
ساهیر عەلی وتیشی، هەر لەو ماوەیەدا ژمارەیەک دوکاندار و شوێنکار لەناو قەزای کفری بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بوونی کاڵای خراپبوو کە دوکانەکانیان سزای دارایی دراون.