به‌فر و سه‌رما هێزه‌كانى ئێرانى له سنوورى سلێمانى كشانده‌وه
+964
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
فەرماندەیەکی سەربازی حزبێكی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئاماژه به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێران له‌سه‌ر سنوور ده‌كات و ده‌ڵێت، “هۆكارى كشانه‌وه‌یان سه‌رما و به‌فری زستانه”، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ماوه‌ى دوو مانگه ئێران هیچ جموجوڵێكى سه‌ربازی له به‌رامبه‌ر نه‌كردوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964 ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی بوونی بارەگا و ھێزی پێشمەرگە حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، لە سنورەکانی باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستان، ھێزی جێگیر كردووه.
ئەمجەد حوسێن پەناھی، ئەندامی کۆمسیۆنی نیزامی و فەرماندەی سەربازی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە تۆڕی 964ی وت، “هێزه‌كانى كۆمارى ئیسلامیی ئێران له سنووره‌كانى پارێزگاى سلێمانى كشاونه‌ته‌وه”.
هۆكارى كشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى ئێران به‌لاى ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه، به‌فر و سه‌رمای زستانه و ده‌شڵێت، “ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەھۆی ساردی ناوچەکە و بارینی دوو بۆ سێ مەتر بەفرەوە لە ناوچەکانی کێلەشین، بەربزین ھەڵگورد و قەندیل تا ناوچەکانی پێنجوێن کشاونەتەوە و پاشەکشەیان بەھێزەکانیان کردووە”.
پێیوایه، لانیکەم تا دوو مانگی تر ئێران بەھۆی ساردی ئەو ناوچانە ناتوانێت ھێرشی زەمینی بە ھیچ جۆرێک ئەنجامبدات، “ماوەی دوو مانگیشە ھێزەکانمان ھیچ جموجوڵێکی سەربازی و نامۆیان نەبینیوە”.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕى 964، ئەگەری ھەیە تاوەکو کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ ھێزه‌كانی پاسەوانی سنوور لە جێگەی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە سنورەکانی سلێمانی جێگیربکرێن، پەناھیش نەیشاردەوە “ئەوان ئێستا لەژێر فشاری حکومەتی عێراق و فشارە ئیقلیمییەکاندان”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن