52 كورد له ئێران له سێداره دراون
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
رێكخرای هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، لە ماوەی یەك ساڵدا كۆماری ئیسلامی ئێران 52 هاوڵاتی كوردی لە سێدارە داوە.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئهمڕۆ دووشهممه 23ـی كانوونی دووهم بڵاویكردهوه، لە ماوەی ساڵی 2022ی حكومەتی ئێران 52 هاوڵاتی کوردی لە بەندیخانەکانی حکومەت لە شارەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران لە سێدارە داوه.
ئەم رێژەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو ٪80 زیادی كردووە، كە ساڵی 2021 تەنیا 21 زیندانی لە سێدارە دراون.
لە ساڵی 2022 دا دوو ژن بە ناوەکانی “فەرانەک بەهەشتی و سوهەیلا عابیدی” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەکانی حکومەت لە شارەکانی سنە و ئورمییە سزاکەیان بهسهردا جێبەجێكرا، ئهمه بە پێی زانیارییەكانی ماڵپەری هەنگاو.
زۆرترین ژمارەی لە سێدارەدراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەمئاوا بووە، کە هەر یهكێكیاندا 9 حاڵەت تۆمار کراوە.
هەروەها لە بەندیخانەكانی ناوەندیی حکومەت، لە ئیلام و کەرەج له ههر یهكێكیان 8 حاڵەت، کرماشان 6 حاڵەت، ئەراک 5 حاڵەت، سنە 4 حاڵەت و بەندیخانەکانی حکومەت لە ئەلیگودەرز، میاندواو و یەزد، هەر کامیان یەک حاڵەتی لە سێدارەدان تۆمار کراوە.