پێشانگەی وزەی خۆر هەیە

بازرگانان و خاوەنكارانی هەولێر دەتوانن بچنە كینیا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ وزە و وزەی خۆر لە وڵاتی کینیا دەكرێتەوە، بازرگان و خاوەن كارانی هەولێر، ئەوانەی لەم بوارە كاردەكەن، دەتوانن بەشداریی بكەن.

پێشانگەكە لە ماوەی نێوان 26 تا 28ی ئەم مانگە لە وڵاتی كینیا لە ئەفریقا بەڕێوەدەچێت، كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە 964ی راگەیاند، ژوورەكەیان ئاسانكاری بۆ بازرگانان و خاوەنكارانی هەولێر دەكات، بەشداریی پێشانگەكە بكەن، بە تایبەتی ئەوانەی ئەندامی ژوورن.

وتیشی، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی بكەن و دەیانەوێت زانیاری لە بارەی پێشانگەكە وەربگرن، با سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن و ئاسانكارییان بۆ دەكەن.

كامەران محەمەد باسی ئەوەشی كرد، ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەكارهێنانی سیستمی سۆلار و سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ كارەبا پەرەی سەندووە، بۆیە بەشداریكردنی بازرگانانی كورد لە پێشانگەكەی كینیا، دەكرێت دەرفەتێك بێت بۆ زیاتر برەودان بەو كارە لە كوردستان و دروستكردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕ لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان لەو بوارەدا.

وەزارەتی کارەبا: سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەن...

وەزارەتی کارەبا: سیستەمی وزەی خۆر لە رووکەشی بینا و پەنجەرەکاندا دادەنێین