بە داتا سەلمێنراوە

کوالێتی ھەوای گەرمیان گونجاوە بۆ ژیانکردن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان ماوەی شەش مانگە سەرقاڵی وەرگرتنی داتان لەسەر کوالێتی ھەواو و ژینگە و زیندەوەران لە سنووری گەرمیان.

دورەید سەلیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بە 964ـی وت، بەپێی ئەو داتایانەی دەستمانکەوتووە لەماوەی رابردوو، بە ئاستی نایاب و مام ناوەند ، ھەوای گەرمیان گونجاوە بۆ ژیانکردن و ھیچ مەترسیەک نییە لەسەر ھەواو ژینگەی گەرمیا”.

“ھۆکاری ئەم گونجاویەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە سنوورەکە ژمارەی ئۆتۆمبێل و دانیشتووان کەمە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی لەگەرمیان نییە کە ھۆکارێکن بۆ پیسکردنی ژینگە”،دورەید سەلیم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەروی سەوزایی و زیندەوەرەوە گەرمیان لە ئاستێکی خراپدایە، چونکە رێژەی سەوزایی لە ناوچەکە کەمە، ھەروەھا بەشێوەیەکی زۆر و نایاسایی راو دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەواکەی ئەمڕۆی هەولێر لە کەلار پاکتر بوو

هەواکەی ئەمڕۆی هەولێر لە کەلار پاکتر بوو