دەستنەکراوە بە هەڵدانەوەیان

لە کەرکوک چوار گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە شاری کەرکوک چوار گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە بڕیار وایە بەم نزیکانە دەستبکرێت بە هەڵدانەوەی، ئەوەی ئێستا کراوە تەنها دەستنیشان کردنی شوێنەکانیانە، بەشێک لەگۆڕەکان بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە و بەشەکەی دیکەش سەردەمی داعش.

زڕغام کامیل یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بە 964ـی وت، لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی کەرکوکەوە ئاگادارکراین لە بوونی چوار گۆڕی بەکۆمەڵ کە یەکێکیان لە ناوچەی پیشەسازی و ئەوەی دیکەش لە سنووری ناحیەی یایچی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو، دوانەکەی دیکەش یەکێکیان لە سنووری گەڕەکی خەزڕا و  گوندی دەگماتە لە ناحیەی رەشاد ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چەکدارانی داعش.

وتیشی، تاوەکو ئێستا وەک هەنگاوی یەکەم تەنها شوێنەکانیان دەستنیشان کراوە، پاشان دەستدکرێت بەهەڵدانەوەی لە لایەن تیمەکانمانەوە و تاوەکو ئێستا هیچ وردەکاریەکی دیکە نازانین لەسەر ئەو گۆڕانە، نامانەوێت ناونیشانی بەتەواوی ئاشکرا بکەین بۆ ئەوەی کەس نزیکی ئەو سنوورانە نەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا 314 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە لە عیێراق 160 گۆڕ بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە، 154ـەکەی دیکەش بۆ سەردەمی چەکدارانی داعش کە زۆربەیان کوردانی ئێزیدین و 81 گۆڕیش ماوە تاوەکو ئێستا هەڵنەدراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەشت گۆڕی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجە دۆزراونەتەوە

هەشت گۆڕی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجە دۆزراونەتەوە