سلێمانی
شاڕێی بابان بە پشووش کاری تیادا دەکرێت
964+
توانا نەقی
کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریسلێمانی کە ناسراوە بە شەقامی شاڕێی بابان بەردەوامە و بڕیارە بە رۆژانی پشووش کاری تیادا بکرێت و نەوەستێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی پلانی داڕێژراو کارکردن لەشەقامی 100 مەتری لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامی دەبێت.
لە چوارچێوەی خێراترکرنی کارەکانی یەکتربڕی تاسڵوجە لە شەقامی 100 مەتری، بەمەبەستی کارئاسانی هاتوچۆی هاوڵاتییان رێگایەکی لاوەکی بەدێژی 1600مەتر قیری تەواو کرد بەمەبەستی کردنەوەی لادانێکی کاتی بەرە و ئاڕاستەی دوکان.
شارەوانی دەشڵێت، کردنەوەی ئەم لادانە هۆکار دەبێت بۆ کارکردن بەشێوەیەکی خێراتر لە گەورەترین یەکتربڕ لەسەر شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە کە پێکدێت لە چوار پردی گەورە.
هەر 30 رۆژجارێک کارەکانی شەقامی 100 مەتری بۆ شارەوانی روون دەکرێتەوە