ناوخۆیی و بیانیین

لە هەرێمی کوردستان دەستەبەرکردن بۆ 303 هەزار کرێکار کراوە

فەرهاد حەسەن

کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کە سەر بە وەزارەتی کاری هەرێمی ئاماری کرێکارە دەستبەرکراوەکانی لەهەرێمی کوردستان بڵاوکردووە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بە فەرمی دەستەبەرکردنەکەیان تۆمارکراوە.

مەریوان بەگۆک عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدق ئەو ئامارەی ئاشکرا کرد، کە لە چوارچێوەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەراییەتیەکانی کار و راهێنانی پیشەیی، ئەنجامیان داوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام هەوڵی دەستەبەرکردنی کرێکاران دەدەن لەرێگەی تۆمارکردن و رێکخستنی بازاڕی کار.

دەڵێت “لە کابینەی نۆیەمدا ژمارەی کرێکاری دەستەبەرکراو گەیشتووەتە زیاتر لە 303 هەزار کرێکار، لەو ژمارەیە  258 هەزار کرێکاری ناوخۆیی و 45 هەزار  کرێکاری بیانین.

روونیشیکردەوە، کە بەڕێوەبەراییەتیەکانی کار و راهێنانی پیشەیی خولی راهێنانی پیشەیی بۆ فەرمانبەران و کرێکاران و هاوڵاتیان دابین دەکات بە مەبەستی، بەرزکردنەوەی ئاستی تایبەتمەندی پیشەیی و ئامادەکردنی هێزی کاری بۆ بازاڕی کار و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری لە رێگەی پیشەیی و لە بواری تەندروستی و سەلامەتی پیشەییدا.