"بۆ پاراستنی سیمای شار و موڵکی گشتییە"
شارەوانی هەولێر زێدەڕۆییەکانی سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکەی رێکدەخاتەوە
فەرهاد حەسەن
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەڵێت لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەستیان بە هەڵمەتێکی بەرفراوان کردووە بۆ رێکخستنەوەی شار و لادانی زێدەڕۆییەکان، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سیمای شار و موڵکی گشتییە.
دوو سایدی منارە، لەنگەی نوێ، شەقامی 60 مەتری، لەو شوێنانەن کە تیایدا هەڵمەتەکە دەستیپێکردووە.
شارەوانی هەولێر دەڵێت، لە چوارچێوەی کارەکانی رێکخستنەوەو بەدواداچوونی بەردەوام بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەکان لە رێگای هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانی، هەوڵەکانی چڕتر کردۆتەوە لە پێناو پاراستنی سیمای شار و نەهێشتنی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی.
تیمەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵسان بە لادانی چەندین زێدەڕۆیی لەسەر شۆستەو شەقامەکانی دوو سایدی منارەو بازاڕی لەنگەی نوێ و شەقامی 60 مەتری نزیک بازاڕی ئیسکان.
ئاماژە بەوەشدەکات، هەڵمەتەکە بەشێوەیەکی چڕو پڕ لە تەواوی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوام دەبێت .