قوتابخانەیەکیان رازاندەوە
لە سلێمانی پڕۆژەی لەبرى سەوزكردن بە 15 خاوەن پرۆژەی بازرگانی جێبەجێکرا
964+
فەرهاد حەسەن
لە سلێمانی فەرمانگەی ژینگە پڕۆژەی لەبرى سەوزكردنی بە پڕۆژەیەکی بازرگانی جێبەجێکرد کە بریتی بوو لە سەوزکردنی قوتابخانەیەک.
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، وەكو يەكێك لە رێكارە هەرە گرنگەکان بۆ زيادكردنى رووبەرى سەوزايى شار لە رێگەی پڕۆژەی لەبری سەوزکردن دەستکرا بەسەوزكردنى قوتابخانەی (مادی بنەڕەتی) به ڕووبەری هەزار و 357 مەتر دووجا لەلایەن 15 خاوەن پرۆژەی (بینای بازرگانی و سەنتەری جوانکاری و پزیشکی کارگەوە).
دەڵێت ئەمەی بەم ڕۆژانەیان کردووە، وەكو بەشێك لە پڕۆژەى لەبری سەوزكردن بەجۆرێك خاوەن پڕۆژه پابەندە بەخزمەتكردن و پاراستنی ئەو رووبەره سەوزاييە بەشێوەیەکی هەمیشەیی و دابينكردنی سەرجەم پيداويستييەكان.