بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانییە

هەر 30 رۆژجارێک کارەکانی شەقامی 100 مەتری بۆ شارەوانی روون دەکرێتەوە


محەمەد فاتیح

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بڕیاریدا هەر 30 رۆژ جارێك یاداشتی چۆنیەتی كارەكانی بەرەو پێشچونی شەقامى 100مەتری شاڕێی بابان بخرێتە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن.
ئەنجومەنەكە بڵاویكردەوە له كۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا، بانگهێشتی ئەندازیاری سەرپەرشتی شەقامی 100م شاڕێی بابان كرا بۆ ڕونكردنەوەی چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارەكانی ئەو پرۆژە ستراتیژییەی شارى سلێمانی.
وتيشى، لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر خێراتركردنی كارەكانی ئەو شەقامە گرنگە بەشەو و ڕۆژ، هەروەها خێراتركردنی كاری ڕوناكی و ستونەكانی كارەبای بەپێویستزانرا.
ئەندامانی ئەنجومەنى شارەوانی سلێمانی داوایان لە ئەندازیاری سەرپەرشتكرد، هەر 30 ڕۆژ جارێك یاداشتی چۆنیەتی كارەكانی بەرەو پێشچونی شەقامەكە بخاتە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن.