هاتووچۆی سلێمانی بۆ 964

ئۆتۆمبێلەكانتان لە شوێنی قەدەغەكراودا رامەگرن با سزا نەدرێن

964+

محەمەد فاتیح

هاتوچۆی سلێمانی هەڵمەتی سزادان و غەرامەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەستپێكردووە، كە لە شوێنی نایاسایی ئۆتۆمبێلەكانیان رادەگرن و گرفت بۆ هاتوچۆ دروست دەكەن، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانییش دەڵێت، لێپرسینەوەکان و جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بەردەوام دەبێتز.

عەقید بەختیار محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “راگرتنی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی ناشارستانی و دوور لە یاساكانی هاتوچۆ لە هەموو شارەكانی كوردستان بەدی دەكرێت و ئێمە بەردەوامین لە هەڵمەتەكانمان و خەڵكێكی زۆر لەسەر ئەو حاڵەتانە غەرامە كراون، بە هیچ شێوەیەكیش رێگە بۆ ئەوە خۆش ناكەین ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی نایاسایی رابگیرێت”.

“بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە بەردەوامی دەستدەكەن بە بەدواداچوون و رێکخستنی شەقامەکان و لێپرسینەوە لەگەڵ شۆفێران بەهۆی سەرپێچی راگرتن و پارککردنی ئۆتۆمبێل لە جێگە قەدەغەکراوەکان و دروستکردنی ئاستەنگی هاتوچۆ”، عەقید بەختیار محەمەد واى وت.

ئەو دەشڵێت، “لێپرسینەوەکان و جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت، لە پێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و نەهێشتنی دیاردە نایاساییەکان، داوا لە شۆفێرانی بەڕێزیش دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە هەر سەرپێچییەکی هاتوچۆ و پابەندبن بە یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆوه”.