دیمەنی سلێمانی _ وێنە: 964
"غاز هەرزان دەبێت"
سلێمانی چاوەڕێی کۆمپانیایەکە غازەکەی بەغدای بۆ بهێنێت
کوردستان جەلال
سلێمانی چاوەڕێیە کۆمپانیایەک غازەکەی بەغدای بۆ بهێنێت و نرخەکەشی دادەبەزێت.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەگەر ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی کۆمپانیایەک دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی غازەکەی بەغدا بهێنێت ئەوە غازەکە دەگات کە پشکی پارێزگای سلێمانی 260 تۆنی رۆژانەیە و هەولێر 300 تۆنە”.
“هاتنی غاز لە بەغداوە کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی غازی بازرگانی دەبێت”، سەلام عومەر وای وت.
لەبارەی هاتنی نەوتی بەغدا بۆ سلێمانی و بڕ و نرخەکەی، سەلام عومەر وتی، “هێشتا بە تەواوی دیارینەکراوە، بەڵام پشکی سلێمانی نزیکەی 20 ملیۆن لیترە، پێدەچێت 100 لیتر نەوت بە 32 بۆ 33 هەزار دینار بە هاوڵاتییان بدرێت و بەهەمان شێوەی غازەکە نرخی نەوتی بازرگانی دادەبەزێت”.