هاتووچۆی سلێمانی - وێنە: 964+
دەبەی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلەكانتاندا بە جێ مەهێڵن
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەك بڵاودەكاتەوە
محەمەد فاتیح
ئاگاداربە لە هاویندا ئەم کەرەستانە لە ئۆتۆمبێلدا بە جێ مەهێڵە، ئەمە داواكاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیيه بۆ شۆفێران لەپێناو پاراستنی سەلامەتیاندا.
وەرزی گەرمایە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بێگومان دەبێت هاوڵاتیان هاوکاریان بن بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت رێگە لە رووداوی نەخوازرا و ئاگرکەوتنەوە بگرن.
كەرەستەكان بریتین لە:
-چاویلكەی زەڕەبین
-پاوەر بانك
-دەبەی ئاو
-بۆن و موعەتەر
-وایەری USB لە حاڵەتی كۆنێكتدا
-چەرخ
ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان رووداوی نەخوازراوی هاتووچۆ زۆربووە بە تایبەتی سووتانی ئۆتۆمبێل و دەبنە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی هاونیشتیمانیان.