مەرجەكانی قوربانیكردن چین؟
جەژنی قوربان نزیكە و قوربانیكردن و دابەشكردنی گۆشتی خێر دەستپێدەكات
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
جەژنی پیرۆزی قوربان نزیكە و بەشێكی موسڵمانان لە جەژندا بە سەربڕینی ئاژەڵ، قوربانی و خێردەكەن، پەیامنێری 964 لە مەیدانی ئاژەڵانەوە مەرجەكانی قوربانیكردن و جۆری ئەو ئاژەڵانە دەخاتەڕوو، كە بۆ قوربانیكردن دەشێن.
وەك دیارییكراوە رۆژی هەینیی داهاتوو 6.6.2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵە و ئیتر قوربانیكردن و سەربڕینی ئاژەڵان دەستپێدەكات.
لەگەڵ ئەوەی ئێستا پەتای تای خوێنبەربوون لەئارادایە و لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە دەیان كەس تووشی بوون، بەڵام ئەمە رێگر نییە لە قوربانیكردن، كە یەكێكە لە سوننەتەكان و رێوڕەسمەكانی جەژن و لای موسڵمانان خێرێكی گەورەی هەیە.
پەیامنێری 964 جۆری ئاژەڵەكان و مەرجەكانی قوربانیكردن لە ڤیدیۆیەكدا لە ناو مەیدانی ئاژەڵفرۆشەكان دەخاتەڕوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا