دیمەنێکی تیمە سینەماکارە ئێرانییەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ ... وێنە: سۆشیاڵ میدیای مۆنۆمێنتی ئەنفال.
"منداڵێكى زیندانى تۆبزاوه ده‌کرێته پاڵه‌وان"
تیمێكی سینه‌ماكارانى ئێران له چه‌مچه‌ماڵ بۆ دروستكردنى فیلمێك له‌سه‌ر ئه‌نفال
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكی سینه‌ماكارانى ئێران له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵن، ده‌یانه‌وێت فیلمێكی سینه‌مایی له‌باره‌ى جینۆسایدی ئه‌نفال به‌رهه‌مبهێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ 964 یش ئاشكرا بووه منداڵێكى زیندانى تۆبزاوه ده‌کرێته پاڵه‌وانى فیلمه‌كه.
له‌دوێنێوه ئه‌م تیمه‌ى ئێران له‌و قه‌زایه‌ن، سه‌ردانى مۆنۆمێنتى ئه‌نفالیان كرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر گڵکۆی ئەنفالکراوان دانا و دواتر بەشە جیاجیاکانی مۆنۆمێنتیان بەسەرکردە، زانیاریی وردیان پێدرا لەسەر دۆسیەی ئەنفال .
هابیل حاجى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال به 964ـى وت، پێشتر ئه‌م تیمه ئاماده‌ى فێستڤاڵى فیلمی جینۆسایدیان له چه‌مچه‌ماڵ كردبوو، هه‌ر له‌وكاته‌وه بابه‌تى ئه‌نفال سه‌ره‌نجى راكێشاون و ئێستاش هاتوونه‌ته‌وه بۆ دروستكردنی فیلمێك.
مانگى رابردوو خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید به‌ڕێوه‌چوو بەشێکی بەرچاو لە دەرھێنەران و سینەماکارانی وڵاتی ئێران بەشداریان کرد و ئاشنای بەشێکی زۆر لە چیرۆک و تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنفال بوون.
وتیشی “به‌وپێیه‌ى تیمه‌كه قسه‌یان بۆ كردووین به‌نیازن له فیلمه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر منداڵێكى له‌دایكبووى زیندانى تۆبزاوه بكه‌ن، كه له‌كاتى ئه‌نفاله‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆرى منداڵ له‌و زیندانه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان زیندووه و ئێستاش له ژیاندایه‌و ته‌مه‌نى 37 ساڵه”.
له‌ئێستادا تیمه ئێرانییه‌كه زانیاری و به‌ڵگه‌نامه بۆ فیلمه‌كه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له چه‌مچه‌ماڵ ده‌مێننه‌وه بۆ بینینی چیرۆکەکان و هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەر فیلمەکە.