وەزیری تەندروستی بۆ 964

ژن و پیاوێک لە سلێمای هەڵگری یەکێک لە نیشانەکانی ڤایرۆسی ئایدز بوون

964+

عەبدولعەزیز خالند -هەولێر

وەزیری تەندروستی هەرێم لە پاڵ رێناماییەکانیان بۆ رووبەرووبوونەوەی تای خوێنبەربوون باس لە نەخۆشی ئایدز دەکات و ئەمرۆش دوو کەس کە هاوسەرن لە سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسی HIV بوون.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەوان بەردەوامن لە رێکارەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنەبەربوون و داواش لە هاوڵاتیان دەکان هاوکاریان بن و لە سەربڕخانەکان ئاژەڵ سەرببڕن و هەرکەسێکیش نیشانەی هەبوو زوو سەردانی نەخۆشخانە بکات.

سەبارەت بە حاڵەتەکانی ئایدز وتی، ئەوانە ناتوانین بڵێن ئایدز بەڵام هەڵگری سیفاتی یەکێک لە ڤایرۆسەکانی HIVـین و بۆیە رەوانەی وڵاتی خۆیان کراونەتەوە، هەر ئەمڕۆش لە سلێمانی دوو کەس کە هاوسەری یەکترن هەڵگری سیفاتێکی ڤایرۆسەکەبوون و تۆمار کراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەوانەی لە هەولێر ئایدزیان هەبوو سێ كەس بوون یان زیاتر...

ئەوانەی لە هەولێر ئایدزیان هەبوو سێ كەس بوون یان زیاتر؟