نیشتمانییەکەی کوژایەوە و مۆلیدەش کاری نەکرد
ئەمڕۆ نزیکەی دوو کاتژمێر پڕۆژەی ئیتاڵی یەک لە هەولێر بێ کارەبا بوو
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمڕۆ ماوه‌ى یه‌ك کاتژمێر و 40 خوله‌ك پڕۆژەی ئیتاڵی یەک لە هەولێر کارەباى نه‌بوو، سه‌ره‌ڕاى كوژانه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى مۆلیده‌كه‌شی كارى نه‌ده‌كرد.
فەرمان نەجمەدین، بەڕێوه‌بەری کارگێڕی ئیتاڵی یەک بە 964ی، وت” راستە ئەمڕۆ کارەبای 24 كاتژمێرى له پرۆژەکە کوژاوەتەوە، بەڵام ئەوان نەیانتوانیوە مۆلیدەی پرۆژەکە کارپێبکەن بەهۆی ئەوەی بۆردی مۆلیدەکەیان تێکچووە و مەسروفیشی زۆرە.
وتیشی،” لە ماوەکانی رابردوو ئەم حاڵەتە دووبارە بۆتەوە و 10 و 15 خولەک بووە ئێمەش بە پێی توانا مۆلیدەکانمان پێکردووە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن