براكه‌ى فریاى كه‌وتووه‌

له‌ گوندێكی هه‌ولێر سەگ پەلاماری منداڵێکی شەش ساڵی دا

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لە گوندی قوچەبلباس سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێکی ته‌مه‌ن شەش ساڵانی داوە و باری تەندروستی ناجێگرە، براكه‌شی ده‌ڵێت ئێستا لە ژێر چاودێری چڕە لە نەخۆشخانە.

رەجەب عەبدولغەفار، برای منداڵەکەیە و رووداوى په‌لاماردانه‌کەی بۆ 964 باس کردوو وتی، کاتژمێر نزیكى 7:00ـى ئێوارە بوو براکەى كه‌ بچوكترینیانه‌ چۆتە دەرەوە و و پێنج بۆ شەش سەگ پەلاماریان داوە، بەڵام ده‌ڵێت “برایەکم زوو بە فریای کەوتووە، ئەو نەبوایە سەگەکان دەیانخوارد”.

وتیشی ” لە دوێنێ شەوەوە لە نەخۆشخانەین و تاوەکو  ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەریدا نەهاتووە و دکتۆرەکانیش ئەوەی لەسەریان بووە کردویانە و چاوەرێی رەحمی خوداین”.

داواشی كرد، حکومەت چارەسەرێکی بنەڕەتی و یه‌كجارى بۆ كیچشه‌ى سه‌گى بێلانه‌ بدۆزێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ریان بكات.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە گوندێکی هەولێر سەگی بێلانە گۆڕ هەڵدەدەنەوە

لە گوندێکی هەولێر سەگی بێلانە گۆڕ هەڵدەدەنەوە