نزیک گوندی پیرەش
بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆیەکانی ناوچەی پەرپێدان لە هەولێر دانرا
964+
توانا نەقی
به تێچووی نزیکەى دوو ملیار دینار بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆیەکانی ناوچەی پەرپێدانی نزیک گوندی پیرەش دانرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەردی بناغەی قۆناغى دووەمى پرۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆیەکانی ناوچەی پەرپێدانی نزیک گوندی پیرەش دانرا، کە بەشێوەی راستەخۆ لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
دەشڵێت، تێچووی ئەو پرۆژە پێکهاتووە لە بڕی ملیارێک و 832 ملیۆن و 920 هەزار دینار کە لەسەر بودجەی وبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ دەکرێت.
قۆناغى دووەمى پرۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆیەکانی ناوچەی پەرپێدانی نزیک گوندی پیرەش لە هەولێر پێکهاتووە لە کاری لێدانی کێربستون بۆ سەرجەم شەقامە ناوخۆیەکان بە درێژی 53 کیلۆمەتر و تێکەڵە رێژی چینی دووەم بە رووبەری 230 هەزار مەتر دووجا.