بۆ سەلامەتی و نەکەوتنەوەی ئاگر

لە چیای ئەزەزمەڕ و گۆیژە رێنمایی درا بە هاوڵاتیان و گەشتیاران

964+

توانا نەقی

ساڵانە و بەتایبەت لە وەرزی گەرما و هاویندا ئاگر لە چیای گۆیژە و ئەزمەڕ دەکەوێتەوە ئەمساڵ بۆ ئەوەی پێش بەوە بگرن و هاوڵاتیان هۆشیار کەنەوە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رێنمایی دا بە گەشتیاران و ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی ئەو شوێنەدەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانەوە بە مەیدانی سەردانی هەموو ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانەیان کرد چووبوونە سەر چیاکە و رێنماییا پێدان.

دەشڵێت، ئەو خەڵکە رێنمایکران لەپاش جێهێشتنى شوێنەکەیان خۆڵ و خاشاک و پاشماوەکانیان کۆبکەنەوە و بەهیچ شێوەیەک و بۆ هیچ مەبەستێک ئاگرنەکرێتەوە، ئەوەش لە پێناو رێگریکردن لە رووداوى ئاگر کەوتنەوە لەلایەک هەروەها پاراستنى پاک و خاوێنى ناوچەکە لەلایەکى تر.

هەڵمەتەکە یەک رۆژ نەبووە و بەردەوامی هەیە و پۆلیس داوا دەات شان بەشانی پۆلیسی دارستان و ژینگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوڵاتیانیش هاوکار و هەماهەنگ بن لە پاراستنی ژینگەی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە.