بە ڤیدیۆ

لەسەر خواردن حاجیان دوو قسەى جیاواز دەکەن

964+

وریا فەتاح

حاجیانى هەرێم راى جیاوازیان هەیە لەبارەى ئەو خواردنانەى پێیان دەدرێت، حاجییەک دەڵێت “زۆرباشە و بێ کێشەیە”، یەکێکى تر دەڵێت،”زۆر خراپە”.

دوو حاجى کورد لە سعودیە، ڤیدیۆى ژەمى خوردنیان بۆ 964 ناردووە، یەکێکیان دەڵێت،”هەموو شتێکمان هەیە و سێ ژەمى زۆرباشە و کێشەمان نییە”، لەبەرامبەردا، حاجییەکى تر ڤیدیۆیەکى ترى ناردووە دەڵێت،”خواردنەکە بەکەڵک نایەت و لەسەر ئەوە شەڕ دروست بووە”.

964 لەگەڵ چەند حاجییەکى جیاواز قسەى کرد، زۆربەیان گلەییان لە خواردنەکان نەبوو، پێشتریش بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە رایگەیاندبوو، سێ ژەمى خواردن دەدرێت بە حاجیان و بۆفیە کراوەیە.

هەموو شتێک لە بارەى حاجیانەوە بە ژمارە

هەموو شتێک لە بارەى حاجیانەوە بە ژمارە