تای خوێنبەربوون
“شاری سلێمانی وەزعی باشە و مەترسی نییە”
964+
دیلان محەمەدجەزا
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، پێویستە خەڵك مامەڵە لەگەڵ شوێنی فەرمی گۆشتفرۆشی بكەن و خۆپارێزی بكەن، بەڵام پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێی زۆریش ناكات.
د. سەرخێل ئاراس ئەمڕۆ سێشەممە 27.5.2025 بۆ 964 قسەی كرد و لە بارەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، ئاشكرای كرد دوو مانگە تەندروستی سلێمانی رێكارەكانی گرتووەتەبەر بۆ خۆپارێزی و هەروەها مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسەكانی نەخۆشییەكە.
وتیشی، نەخۆشییەكە لە جیهاندا هەیە و لە باشووری عێراقیشدا هەیە، بەڵام شاری سلێمانی وەزعی باشە و مەترسی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە خۆپارێزی بكرێت و هاوڵاتیان پابەندی رێكارەكان بن و لەگەڵ شوێنی فەرمی فرۆشتنی ئاژەڵ و گۆشت مامەڵە بكەن.
وتیشی، “واباشترە گۆشت بە كوڵاندن یان بە بژراندن بە ئاگری سەروو 50 پلەی گەرمی ئامادە بكرێ و ئەوكات مەترسی نامێنێت”.
“پێویست ناكات زۆر بترسن و تەنیا خۆپارێزی بكەن، لە ڤایرۆسەكە پارێزراو دەبن”، د. سەرخێل ئاراس وای وت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
تای خوێنبەربوون
تەمەنی 45 ساڵە
تەندروستی هەولێر: کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە
نۆ رۆژ مانهوه
دوو تووشبووهكهى تاى خوێنبهربوونى دهۆك بهسهلامهتى گهڕانهوه ماڵهوه
تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوەتەوە
ڤێتەرنەری دهۆک هەڵمەتێکی بۆ پشکنین و کۆتانی مەڕ و ماڵات دەستپێکرد
وەزارەتی تەندروستی:
حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک دەستنیشان کرا
مەسەلە چییە؟