وەزارەتی دارایی كوردستان

موچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 279 لە رۆژی 19.3.2025 تایبەت بە راسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانەی ساڵی 2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناو لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە مانگانە دەچێتە بەغدا و قبوڵ نەکراون و ماوەی چەند مانگێکە شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە، لەو بارەیەوە چەند بڕیارێک لەسەر میکانیزم و شێوازی پێدانی شایستەکانیان درا بەم شێوەیە.

1- رۆژی چوارشەممە (28 ی ئایاری 2025 ) موچەی مانگی نیسانی ساڵی 2025 ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

2-هاوکات موچەی مانگەکانی (3.4.5.6.7 ) ساڵی 2024 سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کە لەو مانگانە دامەزراون و شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.

3- لە مانگەکانی داهاتوودا لەگەڵ خەرجکردنی موچەی مانگانەیان قۆناغ بە قۆناغ ئەو موچانەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، کە لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا پێیان نەدراوە.

4-ل ە مانگی داهاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا موچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت کە تێکڕای تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.