"داوا لە ترەمپ دەکەم بێتە سەرخەت"
ژنێک بە دڵێکی پڕەوە لەناو خۆپیشاندەرانەوە پەیامی هەیە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە بەشێکی زۆر لە شارەکانەوە هاوڵاتیان رژاونەتە سەر شەقامەکان و بە ئاڵای کوردستانەوە پەیامی جۆراوجۆر دەنێرن بۆ بەغدا.
هیدایەت ئیسماعیل ژنە کوردێکی دڵپڕە و بە ئالای کوردستانەوە بۆ 964 دەڵێت، ئەوان لە کەس ناترسن و بەرگری دەکەن ئەگەر پێویست بکات، داواش لە سەرۆکی ئەمریکا و یوئێن دەکات بێنە سەر خەت.
دەشڵێت، باوکی شەهیدە و کوسوکاری ئەنفالن بۆیە بە خوێن پارێزگاری لە هەرێم دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی