ئۆتۆمبێلێک خۆی كێشا بە ناو هاندەراندا

كارەسات لە لیڤەرپوول روویدا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی كێشا بەناو جەماوەری یانەی لیڤەرپوول، كە خەریكی ئاهەنگگێران و نمایشی جامەکانیان بوون بەبۆنەی سەركەوتنەكانی یانەكەیان لەم وەرزەدا.

رووداوەكە لە شەقامی واتەر لە لیڤەرپوول لە ئینگلتەرا روویداوە و هێشتا دیار نییە چەند كەس بەركەوتوون.

پۆلیسی لیڤەرپوول رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەكە بە ناو خەڵك كەوتووە لە باكووری بەریتانیا، لەو كاتەی هاندەرانی یانەی لیڤەرپوول خەریكی ئاهەنگگێڕان بوون.

هێشتا وردەكاریی زیاتر و ژمارەی ئەو كەسانەی بەركەوتوون لە مردوو، یان بریندار دیار نین.

هەروەها هێشتا پۆلیس زانیاریی نەداوە هۆكاری رووداوەكە چی بووە و ئەو شۆفێرە بۆ ئەو كارەی كردووە.

نوێكرایەوە  10:29

پۆلیسی لیڤەرپوول بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە، بە لای كەمەوە چوار هاوڵاتی بریندار بوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

پۆلیس دەڵێت، پێشینەی كارەكانمان گەیاندنی هاوكاریی تەندروستییە بەو كەسانەی لە رووداوەكە بریندار بوون.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كیێر ستامەر لە تۆڕی ئێكس لە بارەی رووداوەكەوە نووسیویەتی، “دڵمان لەگەڵ بریندارەكانە”، سوپاسی تیمەكانی فریاكەوتنیشی كردووە بۆ بەدەمەوەچوونی بریندارەكان.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رووداوەكەی بە “ترسناك” وەسف كردووە.

"ئاپی قەرار" دەڵێت لیڤەرپوول دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ