پڕۆژەی رووناكی روونی دەكاتەوە
كیلۆوات لە ئەمپێر باشترە، چۆن؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پڕۆژەی رووناكی بۆ كارەبای 24 روونی دەكاتەوە، پێوەری كیلۆوات باشترە لە ئەمپێر بۆ بەكارهێنانی كارەبا.
پڕۆژەكە ئەمڕۆ دووشەممە 26.5.2025 ئەوەی خستەڕوو، كە بەكارهێنانی كارەبا بە كیلۆوات، وادەكات تەنیا پارەی ئەو كارەبایە بدەی كە بەكارت هێناوە، بەڵام لە ئەمپێردا دەبێت پارەكە بدەی ئەگەر كارەباكەش بەكارنەهێنابێت.
هەروەها دەڵێن، لە كیلۆواتدا دەتوانیت بە ئاسوودەیی ئامێرەكانت بەكار بهێنیت و نرخەكانیش جێگیرن، لە ئەمپێردا ناتوانیت هەموو ئامێرێك دابگیرسێنیت.
پڕۆژەكە هەروەها ئامارێك دەخاتەڕوو، كە دەڵێن، لە پڕۆژەی رووناكیدا دەركەوتووە 68%ی هاوڵاتیان، كەمتر لە 800 كیلۆوات/ سەعات بەكار دەهێنن لە مانگێكدا،
بەمەش ئەگەر كەسێك 490 كیلۆوات بەكار بهێنێت، پێشتر دەبوو 53 هەزار دینار بدات، بەڵام ئێستا 39 هەزار دینار دەدات، كەواتە ئەگەر كەسێك 800 كیلۆوات بەكار بهێنێت، پێشتر بڕی 84 هەزار دیناری دەدا، بەڵام ئێستا 72 هەزار دەدات.
نرخەکانی کارەبای ماڵان لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بەم شێوەیە دیاریکراوە، كە حكومەتی هەرێمیش پەسندی كردووە:
ئاستی یەکەم: لە 0 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 400 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 72 دینار دەبێت.
ئاستی دووەم: لە 401 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 800 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 108 دینار دەبێت.
ئاستی سێیەم: لە 801 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 1200 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 175 دینار دەبێت.
ئاستی چوارەم: لە 1201 کیلۆوات کاتژمێر بۆ 1600 کیلۆوات کاتژمێر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 265 دینار دەبێت.
ئاستی پێنجەم: لە 1600 کیلۆوات کاتژمێر زیاتر نرخی هەر کیلۆوات کاتژمێرێک 350 دینار دەبێت.
چەند مانگێکە پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە چەند گەڕەکێکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەستیپێکردووە، بڕیاریشە هەموو کوردستان بگرێتەوە، پڕۆژەکە ناڕەزایی بەشێک لە هاوڵاتیانیشی لێکەوتووەتەوە و پێیان وایە مانگانە پارەیەکی زۆریان بۆ دێتەوە.
پرۆژەی رووناكی
لە بەردەقارەمان کێشە هەبوو
بڕانی کارەبا لە وێستگەکانی سنووری سلێمانی چارەسەرکرا
فرۆشیارێكی مۆلیدە لە هەولێر
"نرخی مۆلیدە گران نەبووە و هەرزان بووە"
نوێنەری ترەمپ لە عێراق
"هێرشەكەی كۆرمۆر بە پلانی دەرەكی كراوە و ئەوانە لە عێراق جێگەیان نابێتەوە"
"ههر مۆلیدهیهك لانیكهم 10 ملیۆنى دینارى لاى حكومهته"
200 خاوهن مۆلیده داواى پارهى كارهباى دوو ساڵى بیره ئاوهكانى ههولیر دهكهن
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق وادهڵێت؛