مەزڵوم عەبدی بۆ دوو سیناتۆری ئەمریکا؛
“پشتیوانییەکانتان بۆ ئێمە جێگەی رێز و قەدرزانینی زۆرە”
شۆڕش قادری
مەزڵوم عەبدی سوپاسی دوو سیناتۆری ئەمریکا دەکات و دەڵێت، “پشتیوانییەکانتان بۆ ئێمە جێگەی رێز و قەدرزانینی زۆرە”.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند سیناتۆرێکی ئەمریکا لە پەراوێزی لوتکەی ئاسایشی میونشن، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “خۆشحاڵ بووین بە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سیناتۆر ریچارد بلومێنتاڵ کە لەگەڵ لیندسی گراهام پڕۆژەیاسای “پاراستنی کورد”ـیان پێشکەش کرد”.
“پشتیوانی و هەڵوێستە خێراکەتان بۆ ئێمە و گەلەکەمان، جێگەی رێز و قەدرزانییەکی زۆرە”، عەبدی وادەڵێت.
وتیشی، “سوپاسی هەموو ئەو هەنگاوانە دەکەین کە ناوتانە، بە پەرۆشیشەوە پێکەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونی کارەکان دەکەین بۆ سوریایەکی نوێ کە ئاشتی و دادپەروەری تێیدا باڵادەست بێت”.