سلێمانی
فانۆس و چرا بەرناكەون و نرخیان فڕیوە
964+
دیلان محەمەدجەزا
فانۆس و چرا كە چەند ساڵێكە هاوڵاتیان وەك بابەتی جوانكاری و كەلەپووری بەكاری دەهێنن، ئێستا رۆژیان هاتووەتەوە و بەرناكەون، ئەمەش بەهۆی كێشەی كەمبوونەوەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی لە ناو بازاڕ شایەتی سەودا و مامەڵەی دوكاندار و كاسبكاران بوو لەگەڵ هاوڵاتیان، كە مامەڵەی فانۆس و چرا دەكەن.
ئێستا فانۆسێكی گەورە نرخەكەی 35 هەزار دینارە و بە قسەی داستان ئاكۆ بۆ 964، كە كاسبكارێكی بازاڕی سلێمانییە، بەرناكەوێ.
هەروەها چرای شووشەی بچووك، كە نرخەكەی چوار هەزار بووە، ئێستا بە 10 هەزارە.
لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران، كارەبا لە هەرێمی كوردستان كەمبووەوە و وێستگەی غازی كۆرمۆر لە كار وەستاوە، ئەمەش خەڵكی حەوجەی مۆلیدەی ئەهلی و فانۆس و لامپا و چرا كردەوە، بە تایبەتی بۆ رووناكی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا