بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ:
“به‌غدا زۆرجار به‌بێ ئێمه بڕیار ده‌دات و هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری بكه‌ین”
964+
رێباز خدر
وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بازاڕی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جوتیارانی به‌سڕه ده‌كه‌نه‌وه، راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌یوه‌ندیداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14.2.2026 له هه‌ولێر بۆ 964 قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌سڕه له‌گه‌ڵ پارێزگار و كۆمه‌ڵه‌ی جوتیاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌ردوولا، به تایبه‌تی به‌رهه‌می ته‌ماته.
هه‌روه‌ها وتی، “فێستیڤاڵی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و بازاڕی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جوتیارانی به‌سڕه ده‌كه‌ینه‌وه”
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی جوتیارانی كوردستانیش له بازگه‌كانی حكومه‌تی عێراق، تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌یوه‌ندیدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
وتیشی، به‌غدا هه‌ندێك بڕیارده‌دات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێمه، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌و بڕیاره‌شی داویانه، رایبگرین و پابه‌ندی رۆزنامه‌ی كشتوكاڵیی كوردستان بن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا