وەزارەتی ئیتلاعات:

“شەش کەسمان دەستگیرکردووە ویستوویانە هێرش بکەنەسەر خاڵی پشکنینی بۆکان”

شۆڕش قادری

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، شەش کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە هێرش بکەنەسەر خاڵی پشکنینی بۆکان.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە پارێزگاکانی قەزوین و ورمێ 45 سیخوڕ و ئەندامی گروپە جوداخوازەکانمان دەستگیر کردووە”.

“شەش لەو کەسانە بەنیازبوون هێرش بکەنەسەر خاڵی پشکنینی شاری بۆکان، لەگەڵ دەستگیرکردنیان دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەک و دوو قەوانی فیشەک”، وەزارتی ئیتلاعات وادەڵێت.

دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران کە لە رۆژی 28.2.2026ـەوە دەستیپێکردووە، وەزارەتی ئیتلاعات چەندین جار رایگەیاندووە کە ژمارەیەک سیخوڕی سەربە ئیسرائیل و ئەمریکایان دەستگیرکردووە و هەر بەو تۆمەتەش چەند کەسێک لەسێدارە دراون.