لە لینکێکدا کە وەزارەتی پەروەردە دایناوە

خوێندنکارانی پۆلی نۆ پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانتان ببینن

شۆڕش قادری

خوێندنکارانی پۆلی نۆـی بنەڕەتی، وەزارەتی پەروەردە لینکێکی بۆ داناون و دەتوانن بەکلێک کردن لەسەر لینکەکە، پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانتان ببینن.

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی نۆ بنەڕەتى دەڵێت، دەتوانن لە رێگەى ئەم لینکەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەی نیشتمانى ساڵى خوێندنى (2024-2025) خولی یەکەم ببینن.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن تەواو بووە و بڕیارە 1ـی مانگی داهاتووش تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەستپێبکات.