تائێستا دەستیان بەکار نەکردووەتەوە

دوکاندارانى بازاڕى دارەسووتاوەکە چاوەڕێى چوارشەممەن

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە نزیکەى دوو مانگ بەسەر سووتانى بەشێک لە دووکانى بازاڕى دارەسووتاوەکەى سلێمانیدا تێدەپەڕێت، بەڵام تائێستا ژمارەیەکى زۆریان دەستیان بەکارنەکردووەتەوە و رێگەیان نەدراوە دوکانەکانیان دروستبکەنەوە.

5.4.2025 بەشێک لە دووکانەکانى بازاڕى دارەسووتاوەکە سووتا.

لەوکاتەى بازاڕەکە سووتاوە، تائێستا بەشێکى زۆر لە دوکانداران لەماڵەوە دانیشتوون و دەستیان بە ئیشکردن نەکردووەتەوە، هەرچەندە رێگەیان پێدراوە لەشوێنى خۆیان بەشێوەیەکى کاتى هەندێ ئیش و کارى بکەن، بەڵام وەک دوکانداران باسى دەکەن، دوکانەکانیان بووە بە مەیدانى وەستانى ئۆتۆمبێل.

سوهەیبە عوسمان کە دوکاندارێکى بازاڕەکەیە، بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ سەردانى شارەوانیم کرد، پێیان وتم رۆژى چوارشەممە بڕیار لەسەر دروستکردنەوەى دوکانەکان دەدرێت و بەنەخشە و دیزاینێکى جوانەوە دەستپێدەکەنەوە”.

هەرچەندە وەک باسى دەکەن، بەهۆى ئەوەى ئەوماوەیە بێکاربوون توشى بارگرانى زۆر بوون، بەڵام چاویان لەوەیە چوارشەممە بڕیار بدرێت و هەفتەى داهاتوو دەست بە دروستکردنەوەى دوکانەکانیان بکەن.

بەهۆى ئەو ئاگرەى لە بازاڕى دارەسووتاوەکە دروستبوو، 116 دوکان و چوار عەرەبانەى خواردنى خێرا سووتان.

دوکاندارانى دارەسووتاوەکە قەرەبووەکەیان وەرگرت

دوکاندارانى دارەسووتاوەکە قەرەبووەکەیان وەرگرت