شۆفێرێک

مۆڵەتى شۆفێرى نەبوو کەچى کەتنیشى نایەوە

964+

وریا فەتاح

شۆفێرێک سەرەڕاى ئەوەى مۆڵەتى لێخوڕینى نەبووە، کەچى لەناوجەرگەى شارى سلێمانى بەهۆى تیژڕۆییەوە کەتنى نایەوە و خۆى کێشا بە سێ ئۆتۆمبێل.

هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ 26.5.2025، لەسەر شەقامی سالم نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی، شۆفێرێکی بێ مۆڵەت کە ئۆتۆمبێلی جۆری سەنی لێخوڕیوە بەهۆی تیژڕۆیى و لەدەستدانی کۆنترۆڵ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو”.

وەک باسکراوە، سەنییەکە  خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری ئاوتلاندەردا، پاشان بەربەستی جیاکەرەوەی شەقامەکەی شکاندووە و پەڕیوەتەوە بۆ شەقامی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان رۆگ و کیای بارهەڵگر.

“رووداوەکە لەلایەن ئەفسەرانی هاتووچۆ هێڵکاری بۆ کراوەو ئاراستەی نزیکترین بنکەی پۆلیسی شوێنی رووداوەکە کراوە، بەڵام خۆشبەختانە ووداوەکە گیانلەدەستدانی لێ نەکەوتۆتەوە تەنها زیانی ماددی و برینداربوونی تێدایە”، هاتوچۆى سلێمانى وا دەڵێت.