120 دۆنم زەوی سووتاوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

لە گوندێکی ناحیەی شەمامک ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە دەشتاییەکانی گوندی سۆربەش کاکەڵا لە ناحیەی شەمامکـی سەربە پارێزگای هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتووەتە و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

موحسن عوسمان جوتیار و یەکێک لە خاوەن زەوییەكانی گوندەکە بە 964ـی وت، “تا ئێستا 120 دۆنم زەوی و بایی 20 هەزار دۆلار مەڕەشە و بۆری ئاودێریمان سووتاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رەشەباوە ئاگرەکە تادێت زیاتر پەرەدەسێنێت و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بەقسەی سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، 15 تیمیان ناردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و لەئێستاشدا بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە، سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری