"گرانترین ئۆتۆمبێل بە 200 هەزار دۆلارە"

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی وەرزشیی کلاسیک و ماتۆڕسکیل نمایش کران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دووەم پێشانگای ئۆتۆمبێلی وەرزشیی کلاسیک و ئۆفڕۆد و دریفت و ماتۆڕسکیل لە کەرکوک بەڕێوەچوو.

محەمەد نەجات سەرۆکی یەکێتی ئۆتۆمبێل وماتۆرسیکیلی کەرکوک بە 964ـی وت، “ئەوە دووەم جارە پێشانگای ئۆتۆشۆ بە بەشداری 70 ئۆتۆمبێل لە شارەکانی بەغدا و سلێمانی و هەولێر ودهۆک ئەنجام بدەین، جیا لەوانەش سێ جۆر ماتۆڕسکیل لە جۆرەکانی سەفاری و سپۆرت و گەشتیاری بەشدارن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرانترین ئۆتۆمبێل کە لە نمایشەکەدا بەشدارە، نرخەکەی 200 هەزار دۆلارە و هەروەها گرانترین جۆری ماتۆڕسکیلیش نرخەکەی دەگاتە 20 هەزار دۆلار.

شاهین ئەحمەد کە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان بەشداری لە نمایشەکەدا کردووە، بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکەی، ئۆتۆمبێڵێکی ئاسایی و مۆدێل 1990 بووە، بەڵام چەند گۆڕانکارییەکیان تێدا کردووە و هەندێک تایبەتمەندی بۆ زیادکردووە و ئێستا نرخەکەی دەگاتە نزیکەی 160هەزار دۆلار.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دووەمین کارشۆ و دریفت لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

دووەمین کارشۆ و دریفت لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

یانەی ئۆتۆمبێلی خانەقین بۆ نمایشی ناو گۆڕەپان دروستکر...

یانەی ئۆتۆمبێلی خانەقین بۆ نمایشی ناو گۆڕەپان دروستکرا