لە ئەورووپا

بى واى دی تەقڵەى بە تێسلا لێدا

964+

وریا فەتاح

تادێت ئۆتۆمبێلى چینى شەقامەکانى جیهان داگیردەکات، ئەمجارەیان بى واى دیى چینى لە ئەورووپا پێش تێسلاى دایەوە و زۆرترین فرۆشى هەبووە.

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای جاتۆ داینامیکس، کۆمپانیای بی واى دی لە مانگی نیساندا لە ئەورووپا 7 هەزار و 321 ئۆتۆمبێلی کارەبایی فرۆشتووە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 169% زیادیکردووە.

وەک ئەوەى لە داتاکەدا ئاشکراکراوە، کۆمپانیای BYD، کە کۆمپانیای پێشەنگی ئۆتۆمبێلى کارەباییە لە چین لە مانگی نیساندا بووە بە یەکەم مارکەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە زۆرترین فرۆشیان هەیە لە ئەوروپا.

کۆمپانیای تێسلا کە پێشەنگى بازاڕەکە بووە، ئەمجارە لە پلەی دووەمدا هاتووە، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانی بە رێژەی 49% دابەزیوە.

بەمەش کۆمپانیا چینییەکە بۆ یەکەمجارە دەتوانێت لە ئۆتۆمبێلى کارەبایى دا پشتى تێسلاى ئەمریکى لە زەویى بدات و لە بازاڕى ئەورووپیدا پلەى یەکەم بگرێت.

لە چوار مانگدا 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلى فرۆشتووە

لە چوار مانگدا 10 ملیۆن ئۆتۆمبێلى فرۆشتووە