کەڵەکچى
دیسان رووداوى هاتوچۆ؛ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە
هێڤی دێوالی-دهۆک
دیسان رووداوێکى دیکەى هاتوچۆ روویدا و گیانلەدەستدان و برینداریشى لێکەوتەوە,
رووداوەکە لە مەفرەقى ناحیەى کەلەکچى کەمێک لەمەوبەر روویداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستداوە و براکەشى بەسەختى بریندارە.
رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکى تایبەت روویداوە، بەهۆیەوە کەسێک بەناوى ئەیمەن جەلال کە دانیشتووى گوندى پیربووبە گیانى لەدەستداوە و تەرمەکەشى رەوانەى پزیشکى دادى شێخان کراوە، براکەشى کە لە رووداوەکەدا بریندار بووەـ رەوانەى فریاکەوتنى شێخان کراوە و لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە.
لەسەر رووداوەکە دڵشاد محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی قەزای شێخان بە964ـی وت،”روداوەکە لە مەفرەقی ناحیەی کەلەکچی روویداوە و گەنجیکی تەمەن 20ساڵ گیانی لەدەستداوە و برایەکەش بەسەختی بریندار بووە”.
دەشڵێت: دواى توێکارى، تەرمى کەسەکە رادەستى کەسوکارى دەکرێتەوە.
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ لە سەر رێگاى دەربەندیخان بۆ کەلار، رووداوێکى سەختى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ گەنج گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح