تەندروستى گەرمیان

زانیارى نوێ لەسەر رووداوە دڵتەزێنەکەى رێگاى کەلار دەربەندیخان

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

ئەو ئۆتۆمبێلەى ئێوارەى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى کەلار بۆ دەربەندیخان وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، تەندروستى گەرمیان زانیارى نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت: دوو کەسیش بریندار کە یەکێک لە بریندارەکان ئەو کەسە بووە کە بەهانایانەوە چووە و بریندارەکانى دەرکردوون.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رێگاى سەرەکى دەربەندیخان بۆ کەلار لە نزیک باوەنوور، ئۆتۆمبێلێک لە پردى قولەبەرز کەوتەخوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا، سەرەتا وابڵاوکرایەوە کەسێک بریندار بووە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بە وتەى رەفیق قادر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شەهید هەژار، دوو کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان کەسێک بووە کە بەهانایانەوە چووە و دەریکردوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئۆتۆمبێلێک کەوتە خوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

ئۆتۆمبێلێک کەوتە خوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا