رێگای حاجیاوا بەکار بهێنن

رێگای رانیە – سەرکەپکان داخراوە و رێگاکە گۆڕاوە

توانا نەقی

رێگای رانیە بۆ سەرکەپکان ئێستا داخراوە و ئێشی تیادا دەکرێت بۆیە شۆفێران و هاولاتیان ئاگادار کراونەتەوە کە رێگای بەدیل بەکار بهێنن.

هاتوچۆی رانیە بڵاویکردووەتەوە،  ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی سنوورەکـەیان دەکـەنەوە کـە شەقامی رانیە – سەرکەپکان لە ئێستادا ئیشی تێدا دەکرێت.

دەشڵێت، رێگاکە داخراوە بۆیە شۆفێران پێویستە لە بری ئەو شەقامە بچنەوە حاجیاوا پاشان بۆ سەرکەپکان بۆ ئەوەی گرفتی هاتوچۆ دروست نەبێت.